‌بەرشەلۆنە دڵى ڕاشفۆرد دەشکێنێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە بەهۆى قەیرانى داراییەوە ناتوانێت گرێبەستى مارکۆس ڕاشفۆرد بکاتە  هەمیشەیی

ڕاشفۆرد هاوینى ڕابردوو  بە شێوەى خواستن لە مان یونایتدەوە ڕویکردە یانەى بەرشەلۆنە

پێگەى فیچاجێس ئاشکراى کردووە بەرپرسانى یانە کەتەلۆنییەکە دەیانەوێت گرێبەستى ڕاشفۆرد بکەنە هەمیشەیی ، بەڵام بەهۆى دۆخى خراپى داراى یانەکە وکەڵەکەبونى قەرزەکانەوە ئەستەمە یانەکە بتوانێت ئەم هەنگاوە بنێت 

لە کۆتایشدا پێگەکەى دەڵێت یانەکانى پاریس سانجێرمان  و بایرن میونخ و یۆڤانتۆس چاودێرى دۆخى ڕاشفۆرد دەکەن


AM:11:36:06/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌