‌دۆوی خەڵاتی گۆڵدن بۆی وەک باشترین یاریزانی لاوی 2025 بردەوە

وێستگە سپۆرت-

دێسیری دۆوی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی خەڵاتی گۆڵدن بۆی وەک باشترین یاریزانی لاوی  2025 بردەوە.

ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ساڵانە خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان بە دەنگی 50 ڕۆژنامەنووسی وڵاتانی ئەورووپا دیاریی دەکات.

هەر ڕۆژنامەنووسێک دەتوانێت لەکۆی 25 پاڵێوراو دەنگ بە 5 یاریزانان بدات، لە کۆتایشدا خاوەنی زۆرترین خاڵ خەڵاتەکە دەباتەوە، بۆ ئەم سڵێش هێرشبەرەکەی پاریس توانی ببێتە براوە و وەک باشترین یاریزانی لاوی 2025 دەستنیشان کرا.

دۆوی 20 ساڵان وەرزی رابردوو وەرزی ڕابردوو بە درێسی پاریس سانجێرمانەوە بەشداری لە 61 یاریدا کرد، توانی 16 گۆڵ تۆمار بکات و 16 گۆڵێش بۆ هاورێکانی درووست بکات، توانیشی هەریەکە لە نازناوەکانی چامپیۆنسلیگ و جامی فەڕەنسا و لیگ وەن و جامی سوپەری فەڕەنسا و جامی سوپەری ئەورووپا بەدەست بهێنێت.



PM:08:18:04/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌