‌ئۆپتا ڕیزبەندی باشترین خولەکانی جیهانی بڵاو کردەوە

وێستگە سپۆرت-

تۆڕی جیهانی ئۆپتا ڕیزبەندی باشترین خولەکانی جیهانی بۆ ساڵی 2025 بڵاو کردەوە.

تۆڕی ئۆپتا ڕیزبەندی باشترین خولە ناوخۆییەکانی ساڵی 2025ی ئاشکرا کرد و پرێمەرلیگ پێشەنگی گرتووە و لە ڕیزبەندی یەکەمدا ماوەتەوە.
هەرچی خولی پلەیەکی ئیسپانیاشە کە ناسراو بە لالیگا، لە پلەی دووەمدا دێت و سێریا ئەیش لە ڕیزبەندی سێیەمدا دەبینرێت، خولەکانی بوندسلیگا و لیگ وەنیش لە خانەی چوارەم و پینجەمدان.

ئۆپتا ئاشکراشی دەکات، هەریەکە لە خولەکانی بەلجیکا و بەڕازیل و پۆرتوگال و دانیمارک، لە پلەکانی حەوتەم تاوەکو 10یەمدان.

هەرچی خولی ئەمریکییە کە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی یاریی تێدا ئەنجام دەدات پلەی 12ی گرتووە، لە لایەکی دیکەشەوە ئۆپتا ئەوە دەخاتە ڕوو، خولی سعودیە کە کریستیانۆی تێدایە لە پلەی 29ی جیهاندا دەبینرێت.



PM:08:12:04/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌