پیۆلی لە ڕاهێنەرایەتی فیۆرنتینا دوورخرایەوە
وێستگە سپۆرت-
ستیفانۆ پیۆلی دوای تەنیا نزیکەی چوار مانگ لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی فیۆرنتینا دوورخرایەوە.
لەم هاوینە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە جارێکی دیکە ڕاهێنەرە تەمەن 60 ساڵانەکەیان بۆ تیپەکە گەڕاندەوە.
بەڵام دوای تەنیا 14 یاری سەرکردایەتیکردنی فیۆرنتینا، بەرپرسانی یانەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە دووریان خستەوە.
سپالێتی لە 10 یاری خولی ئیتاڵی نەیتوانی هیچ بردنەوەیەک بەدەست بهێنێت و 6 شکست و 4 یەکسانبوونی بەدەست هێنا و ڕیزبەندی کۆتاییان گرتووە بەبێ هیچ خاڵێک، هەرچەندە لە کۆنفڕانسلیگ لە دوو یاریدا بردنەوەی هەبوو، بەڵام ئەمە نەبووە فریادڕەسی و بەفەڕمی لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.
PM:06:24:04/11/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه