هالاند: هیچ یاریزانێک ناتوانێت لە مێسی و کریستیانۆ نزیک بێتەوە
وێستگە سپۆرت-
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری مانچستەر سیتی ئاشکرای دەکات، هیچ یاریزانێک ناتوانێت لە مێسی و کریستیانۆ نزیک بێتەوە.
لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دژی یارییەکەیان بەرانبەر دۆڕتمۆند، سەرەتا هالاند ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکی تایبەتە دەبێت بۆی، چونکە هاوڕێی زۆری لەوێ هەیە و هێشتا هەر هالاندەکەی پێشووە و تەنیا کەمێک ئەزموونی زیاتری کردووە، هەمیشە بوار بۆ باشتربوون هەیە، لەو کاتەوەی لەگەڵ سۆڵشایەر بووە هەوڵی داوە لێدانی سەر باشتر بکات و هێشتا ڕاهێنان لەسەر ئەوە دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی هالاند ڕایگەیاند، بیر لە ئامارەکان ناکاتەوە و تەنیا سەرنجی لەسەر تیپەکەیە و هەمیشە هەوڵ دەدات بۆ یارمەتیدانیان و لێرە گەشەیەکی زۆری کردووە و زۆر گرنگی پێدەدرێت.
هێرشبەرەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕەیان شەرقی بەهرەیەکی ناوازەی هەیە و هاوشێوەی دی بڕۆینە، چونکە دەزانێت چۆن ئاسیست بکات و پێویستە یارمەتی زیاتری بدەن تاکو وەک ژمارە 10 خۆی نیشان بدات.
لە کۆتایدا هالاند ڕەتی کردەوە لە ئاستی مێسی و کریستیانۆ بێت و پێیوایە ئەو دوو ئەستێرەیە زۆر لە پێش ئەوانەوەن و کەسیش ناتوانێت لێیان نزیک بێتەوە.
PM:06:21:04/11/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه