‌بەرشەلۆنە مەرجی خۆی بۆ کڕینی هەمیشەیی ڕاشفۆرد لە یانەی مانچستەر یونایتد دانا

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە مەرجی خۆی بۆ ڕازیبوون بە گواستنەوەی هەمیشەیی مارکۆس ڕاشفۆرد ئەستێرەی ئینگلیزی لە یانەی مانچستەر یونایتد دانا.

ڕاشفۆرد لە ئێستادا تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکات، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٨ بەردەوام دەبێت.

تا ئێستا 14 یاری بۆ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئەسیستیشی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی talkSPORT، ڕاشفۆرد ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکەی بۆ ئەوەی خەونی یاریکردنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەدیبهێنێت و گرێبەستەکەى بکاتە هەمیشەیی

ڕاشفۆرد بەپێی ڕێکەوتنی خواستن مووچەی ساڵانەی 8.6 ملیۆن پاوەند (بە پاداشتەکانیشەوە) وەردەگرێت، کە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە لەچاو 16.9 ملیۆن پاوەندی مووچەکەی لە یونایتد.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەرشەلۆنە بەنیازە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گواستنەوەی ڕاشفۆرد بکاتە هەمیشەیی بە چالاککردنی بژاردەی کڕینی ڕاشفۆرد بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەرشەلۆنە داوا لە ڕاشفۆرد دەکات کە موچەی بەشێوەیەکی بەرچاو قبوڵ بکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکە کۆتایی پێبهێنێت.


AM:10:18:04/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌