هەڵوێستى گولەر لە بارەى بەشداریکردن لە یارییەکەى لیڤەرپوڵ ئاشکرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی ئەتلەتیک دۆخی ئاردا گولەر ئەستێرەی تورکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرا دەکات سەبارەت بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی داهاتووی تیپەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول.
ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، گولەر پێکان نییە و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆمەڵگەی مەشقەکانی ڤاڵدێبیباسی یانەکە بەبێ هیچ کێشەیەک بە شێوەیەکی ئاسایی مەشق و ڕاهێنانی کردووە
ئەمەش هیچ گومانێک لەسەر ئامادەبوونی گولەر بۆ یارییە چاوەڕوانکراوەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد، لە قۆناغی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ نامێنێت.
AM:09:33:03/11/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه