‌ئەستێرەیەکى پێشووی ڕیال مەدرید: قەناعەتم بە ڤینیسیۆس نییە و باشترە بیفرۆشن

وێستگە سپۆرت-

ئەلفۆنسۆ پێرێزی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید بە لێدوانەکانی سەبارەت بە ئاستی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر دەسەڵاتی لە یانەکەدا هەبوایە ئەوا دەیفرۆشت بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ باشترین هێرشبەری جیهان بکات لە ئێستادا.

لە میانی دەرکەوتنی لە بەرنامەی "ئێل کافێلیتۆ" کە جۆزێپ پێدرێرۆل پێشکەشی دەکات، ئەلفۆنسۆ وتی، زۆر قەناعەتم بە ڤینیسیۆس نییە، ڕەنگە هەندێک ڕەخنەم لێبگرن لەسەر بۆچوونەکەم، بەڵام من دەیفرۆشم و گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی ڕاستەقینە دەکەم ، چونکە ڕیاڵ مەدرید زۆر پێویستی بە هێرشبەرێکی سەرەڕم هەیە.

ئەستێرەی پێشووی ئیسپانیا کە لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ 1995 یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە، دەشڵێت "ئەو وێنەیەی ڤینیسیۆس لە یاریگادا  وێناى دەکات، بەدڵم نییە،  بە دەست من بێت  گرێبەست لەگەڵ باشترین هێرشبەری جیهان  دەکەم ، لە ئێستادا، لە ڕووی گۆڵەوە، ئەوە ئێرلینگ هالاندە".

ئەلفۆنسۆ پێرێز یەکێکە لەو ناوانەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا نوێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ڕیال بیتیس کردووە و ناوەکەی هەمیشە پەیوەست بووە بە بۆچوونە بوێرەکانی و ڕەخنەی ڕاشکاوانە لە دۆخی تۆپی پێی ئیسپانیا.


AM:10:39:30/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌