‌پاریس دوو خاڵى بەرانبەر لۆریان لە دەستدا

وێستگە سپۆرت-

یانەى پاریس دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر لۆریان لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 10ی خولی فەرەنسا، پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لۆریان.

نونو مێندێش لە خولەکی 49 گۆڵی یەکەمی پاریسی هێنایە بەرهەم، بەڵام تەنیا دوای دوو خولەک ئیگۆر سییلڤا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و لۆریان پلەی 16ی گرتووە بە نۆ خاڵ.


AM:10:18:30/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌