جامی ئەڵمانیا.. بایرن لە کۆڵنی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16
وێستگە سپۆرت-
لە جامی ئەڵمانیا بایرن بە بردنەوە لە کۆڵن گەیشتە قۆناغی 16
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن و کۆڵن رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
لە خولەکی 31 کۆڵن گۆڵی یەکەمیان لە رێگەی راجنار تۆمارکرد.
بەلام یانە باڤارییەکە بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 53 و 38 وەڵامیان دانەوە، گۆڵەکانیش دیاز و هاری کەین تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەم، هێرشەکانی باڤاریا بۆ سەر کۆڵن درێژەی کێشا و توانیان گۆڵی سێیەم لە رێگەی کەین و گۆڵی چوارمیش لە رێگەی
ئۆلیسێ تۆماربکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی بایرن میونشن کۆاتییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی کۆمپانی گەیشتە قۆناغی 16.
AM:01:14:30/10/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه