‌ئینتەر میلان و یۆڤانتۆس بردیانەوە

وێستگە سپۆرت-

 
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆی و بەردەم هاندەرانیدا میوانداری فیۆرێنتینای کرد.

 لە خولەکەکانی 66 و 71 ئینتەر دوو گۆڵ لە رێگەی هاکان کاڵهانۆغڵۆ و سۆچیچ تۆمارکرد، پێش کۆتاییهاتنی یارییەکەش هاکان لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نوسیەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینتەر کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نێرازۆری بە کۆکردنەوە 18 خال چووە پلەی سێیەم، فیۆرێنتیناش پلەی 19ی گرتووە.


لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئودینیزی بردەوە، بەم ئەنجامەش یوڤی خاڵەکانی بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە.


AM:01:09:30/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌