مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ لیڤاندۆڤسکى واژوو ناکات
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ لیڤاندۆڤسکى واژوو ناکات
گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش یانەکە یەکلایی نەکردووەتەوە کە ئایا ماوەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە کارا بکات یان نا.
بەگوێرەی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سێر جیم ڕاتکلیف، یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی مانچستەر یونایتد، بڕیاریداوە سەرنجی یانەکە بە ئاراستەیەکی جیاوازدا بگۆڕێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، ڕاتکلیف بە ڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی ڕەتدەکاتەوە، چونکە نایەوێت هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە لە گواستنەوەی یاریزانانی نزیک لە وازهێنان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یونایتد لە گرێبەستە هاوشێوەکاندا شکستی هێناوە کاتێک گرێبەستی لەگەڵ ڕافایل ڤاران و ئیدینسۆن کاڤانی و باستیان شڤاینشتایگەر کرد
AM:10:08:27/10/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه