‌لازیۆ شکستى بە یۆڤانتۆس هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی لازیۆ بە تاکە گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر یۆڤانتۆس بەدەستهێنا و چووە پلەی دەیەمی ریزبەندی

لە یارییەکی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.

تایمی یەکەم،دوای تێپەڕینی نۆ خولەک  لازیۆ گۆڵی یەکەمى لە رێگەی بیسیک تۆمارکرد ، نیوەی یەکەمیش تەنیا ئەو گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.

لە تایمی دووەم، یوڤی تا رادەیەک باشتر یارییکرد، بەڵام لازیۆ بەرگرییەکی بەهێزی کرد و پارێزگاری لەو تاکە گۆڵەی نیوەی یەکەم کرد، یارییەکەشی بەو گۆڵە بردەوە.
بەم بردنەوەیەکە یۆڤانتۆس زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندیی دورکەوتەوە و بە 12 خاڵ لە پلەی هەشتەمە، هەرچی یانەی لازیۆیە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ پلەی 10یەمی گرتووە.


AM:09:45:27/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌