‌بەرشەلۆنە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرگریکارێکى پرێمەرلیگ ئامادە دەکات

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەى بەرشەلۆنە بەنیازە گرێبەست لەگەڵ دانیێل مونۆزی بەرگریکاری ڕاستی کۆڵۆمبی  و یاریزانی یانەی کریستاڵ پاڵاس واژوو بکات 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی فیشایسی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، بەرشەلۆنە ئۆفەرێک بۆ مونۆز ئامادە دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تێچووی گرێبەستەکەی مونۆز ڕەنگە بگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ، ناوی ئەو ئەستێرە کۆڵۆمبییە وەک بژاردەیەکی سەرەکی لە لیستی ئامانجەکانی بەرشەلۆنەدا دەردەکەوێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی تواناکانی بەرگری و هێرشبەری.

بەرشەلۆنە بەتەنها نابێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی مونۆز، بە لەبەرچاوگرتنی ئارەزووی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام ئەو یاریزانە پێشتر خواستی خۆی بۆ یاریکردن بۆ کەتەلۆنیەکان دەربڕیوە.

مونۆز تەمەنی ٢٩ ساڵە و وەک بەرگریکاری ڕاست یاری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت.

مونۆز لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ لە یانەی گێنکی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاسەوە کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ٧٧ یاری ئەنجامداوە و ٨ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٤ ئەسیستیشی کردووە.


AM:08:54:27/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌