‌نەسڕ شکستى بە حەزم هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەسر دوو گۆڵی بێوەڵام لە حەزمی بردەوە و پێشەنگیی بەهێزتر کرد .

لە یارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی سعودی، یانەی نەسر و حەزم رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم،  لە خولەکی 25  نەسڕ لە رێگەی جۆواو فیلێکس گۆڵى یەکەمى تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ درێژەی کێشا بەڵام ئەم جارە رۆناڵدۆ خاوەنی گۆڵەکەی نەسر بوو، گۆڵەکەشی لە خولەکی 88 تۆمارکرد.

سەرەنجام نەسر یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە و بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگیی قایمتر کرد، حەزمیش خاوەنی پێنج خاڵە و لە پلەی 14 دەبیندرێت.


AM:08:51:26/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌