‌پاریس سانجێرمان بە بردنەوە شاد بووەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس پاریس سانجێرمان تۆڵەی دوو یەکسانبوونی ڕابردووی کردەوە و بە سەکردایەتی ئەشڕەف حەکیمی بە بردنەوە شاد بووەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی پلەیەکی فەڕەنسی، کوڕانی لویس ئینریکی بوونە میوانی یانەی برێست، ئەشڕەف حەکیمی" لە خولەکەکانی 29 و 39 بە دوو گۆڵ پاریسی پێشخست.

هەرچی نیوەی دووەم بوو لە خولەکەکانی کۆتایی "دیسیر دۆوی" گۆڵی سێیەم و کۆتایی پاریسی نووسییەوە.

بەو شێوەیە پاریس سانجێرمان بووە خاوەنی 20 خاڵ و بەکاتی گەڕایەوە پێشەنگی، ئەگەر مارسیلیا براوە بێت دەچێتە خانەی دووەم.



PM:08:25:25/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌