چێڵسی لە دوایین خولەکەکان بە سەندەرلاند دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی دوای دوو بردنەوەی لەسەریەک لە دوایین خولەکەکان بە سەندەرلاند دۆڕا.
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلیزی، چێڵسی لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریدیچ میوانداری لە سەندەرلاند کرد، دوای تەنیا چوار خولەک "گارناچۆ" گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بلوزی تۆمار کرد، ئەمەش یەکەم گۆڵی یاریزانەکە بوو، بەڵام لە خولەکی 22 "ویڵسۆن ئیسدۆر" ئەنجامەکەی لە نیوەی یەکەم بۆ سەندەرلاند یەکسان کردەوە.
لە نیوەی دووەمدا ئەو یەکسانبوونە تاکو خولەکی 93 درێژەی کێشا، بەڵام سەندەرلاند گۆڵێکی کوشندەی لە ڕێگەی "کیمسدێنییەوە" تۆمار کرد و یارییەکەی لە چێڵسی بردەوە.
بەو ئەنجامە سەندەرلاند بە 17 خاڵەوە لە پلەکانی پێشەوە دەبینرێت، لەکاتێکدا چێڵسی بە 14 خاڵەوە بۆ ناوەڕاستی ڕیزبەندی پاشەکشەی کرد.
PM:07:02:25/10/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه