‌میلان و پیسا یەکسان بوون

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەى سی میلان دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر پیسا لە دەستدا دوای ئەوەی یەکسانبوو لەگەڵیدا.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلانی پێشەنگ لە یاریگای سان سیرۆ
میوانداری یانەی پیسای کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی  حەوت  میلان گۆڵێکیان لەڕێگەی رافاێل لیاو تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 60 خوان کوادرادۆ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ پیسا یەکسانکردەوە، دواتر لە خولەکی 86 مبالا نزۆلا گۆڵێکی تری بۆ پیسا تۆمارکرد و لە خولەکی 93 زاکاری ئاسیکامی گۆڵی یەکسانی بۆ میلان کردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات. 

بەو ئەنجامە، میلان بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا دەبینرێت، پیسا چوار خاڵی هەیە و چووە پلەی 18ی ریزبەندی.


AM:10:08:25/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌