لیڤەرپوڵ جێگرەوەى محەمەد سەڵاحى دیارى کردووە
وێستگە سپۆرت-
لیڤەرپول دەیەوێت سێمێنۆى ئەستێرەى بۆرنمۆس بکات بە جێگرەوەی سەڵاح بەهۆی دابەزینی ئاستی و دابڕانی لە زستاندا.
رۆژنامەی زە ئای پەیپەر باسی لەوەکردووە، رێدز چووەتە لیستی خوازیارانی هێرشبەرە غانایەکە و لە نزیکەوە چاودێری دەکات بە تایبەتی پاش ئەوەی ئاستی سەڵاح دابەزیووە و لە ناوەڕاتی وەرزیش بەهۆی جامی ئەفریقاوە هێرشبەرەکەی لەدەستدەدات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرنەکەوتنی غانا بۆ پاڵەوانێتییەکە، کە لە مەغریب بەڕێوەدەچێت، وایکردووە سێمینۆ بە درێژایی مانگەکانی زستان ئامادەبێت، ئەمەش خواستی لیڤەرپولی لەسەر ئەو یاریزانە زیادکردووە کە لەم وەرزەی پریمەر لیگ بەتەواوی درەوشاوەتەوە.
AM:10:46:23/10/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه