‌مانچستەر یونایتد لیڤاندۆڤسکى دەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر یونایتد چاوی لەسەر ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەرى بەرشەلۆنەیە 

گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت و بژاردەى درێژکردنەوەى بۆ وەرزێکى تریش هەیە

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی ستار-ی بەریتانی، ڕەنگە ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری پورتوگالی شەیتانە سوورەکان بژاردەی ئەوەی هەبێت کە هاوینی داهاتوو  لیڤاندۆڤسکى بگوازێتەوە 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە گومانەکان کراوە لە نیازی بەرشەلۆنە بۆ کاراکردنی بڕگەی درێژکردنەوەی ماوەی ١٢ مانگ.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەساڵاچوونی تەمەنی لیڤاندۆڤسکی دەتوانێت کۆتایی هاتنی یارییە سەرنجڕاکێشەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ٢٠٢٦ خێراتر بکات.

ڕاپۆرتەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە لیڤاندۆڤسکی پێشتر حەماسەتی خۆی بۆ بیرۆکەی یاریکردن بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەربڕیوە، هەروەها پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە سەردەمی سێر ئەلێکس فێرگسۆن نزیک بووە لە پەیوەندیکردن بە شانۆی خەونەکانەوە.



AM:10:42:22/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌