‌بایرن میونخ گرێبەستی کۆمپانی درێژ کردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستی ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەر درێژکردەوە.

ڕاهێنەرە بەلجیکییەکە هاوینی 2024 پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە باڤارییەکەی تاکو هاوینی 2027 وەرگرت و لە یەکەم وەرزیدا نازناوی خولی ئەڵمانی و جامی سوپەری بۆ بردنەوە.

وادیارە بەرپرسانی بایرن میونخ لە ئاست و ئەنجامەکانی کۆمپانی ڕاهێنەر ڕازین و هەر ئەوەش وایکردووە گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە و تاکو هاوینی 2029 نوێ بکرێتەوە.

هاینەری سەرۆکی یانەکە دوای درێژکردنەوەی بۆندی کۆمپانی ڕایگەیاند، لەنێو یانەکەدا کۆدەنگییەکی زۆر بەهێز لەسەر ڕاهێنەرەکە هەیە دوای ئەو کارە گەورانەی لەگەڵ یانەکەدا ئەنجامی داوە.

شایەنی باسە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا کۆمپانی لە خولی ئەڵمانی 7 یاری ئەنجامداوە و خاڵی تەواوی کۆ کردووەتەوە، لە چامپیۆنسلیگیش لە دوو یاریدا دوو بردنەوەی بەدەست هێناوە.



PM:06:56:21/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌