بە هاتریکى مێسی میامى بردنەوەى تۆمار کرد
وێستگە سپۆرت-
مێسی بە تۆمارکردنى هاتریک سەرکردایەتی ئینتەر میامی کرد بۆ بردنەوە لە ناشفێل بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ.
لە یارییەکەی هەفتەی 34ی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ناشفیل.
مێسی لە خولەکی 34 گۆڵی یەکەمی بە یانەکەی بەخشی، بەڵام ناشفیل لە خولەکەکانی 43 و کاتی زیادکراودا بە دوو گۆڵ لە رێگای سۆریدج و شافلبریچ وەڵامیان دانەوە و ئەو تایمەیان لە سودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 63 مێسی بە لێدانی سزا و لە خولەکی 67رۆدریگێز دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان لە سودی خۆیان پێچەوانە کردەوە.
میامی بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و لە خولەکی 81 لیۆنێل مێسی هاتریکی خۆی و گۆڵی چوارەمی یانەکەی بە شێوەیەکی نایاب تۆمارکرد، لە خولەکی 90یش تێلاسکۆ گۆڵی پێنجەم و کۆتایی کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یانەکەی نووسییەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئینتەر میامی کۆتایی هات، میامی دوای 34 هەفتە 65 خاڵی کۆکردووەتەوە و سەرکەوتنیان بۆ پلەی ئۆفی جامی خولەکە مسۆگەر کردووە.
AM:09:38:19/10/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه