ئەتلەتیکۆ مەدرید بە زەحمەت لە ئۆسەسۆناى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئۆساسۆنای بردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئۆساسۆنای کرد.
لە خولەکی 69 تیاگۆ ئەلمادا گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە ١٦ خاڵ و لە پلەى چوارەمدایە
AM:09:34:19/10/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه