‌پاریس و ستراسبۆرگ یەکسان بوون

وێستگە سپۆرت-


هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ستراسبۆرگ 3-3 یەکسان بوون.

لە هەفتەی هەشتی خولی فەڕەنسی پاریس میوانداری ستراسبۆرگی کرد، یارییەکە 3-3 تەواو بوو
سێ گۆڵەکەی ستراسبۆرگ بانشێلی دوو گۆڵ و مۆرێرا لە خولەکەکانی 26و41و49 تۆماریان کرد و سێ گۆڵەکەی پاریسیش بارکۆلا و گۆنکالۆ ڕامۆس و مایۆلۆ لە خولەکەکانی 6و58و79

بەو شێوەیە خاڵەکانی پاریس بووە 17خاڵ ولە پلەی یەکەمدایە و ستراسبۆرگیش خاوەنی 16خاڵە و لە پلەی دوەمدایە


PM:11:37:17/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌