بەرشەلۆنە نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگی راگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بەفەرمی بەرشەلۆنە نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگی تا 2029 راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە دەیەوێت نازناوی زیاتر بەدەستبهێنێت.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، گرێبەستی فرینکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2029 نوێکردووەتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، دوای چەندین گفتوگۆ لە کۆتاییدا گەیشتنە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ ساڵیتر لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2026 کۆتاییدەهات.
PM:05:26:15/10/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه