مانچستەر یونایتد مەرجێکی چارەنووسساز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کاسیمیرۆ دادەنێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر یونایتد مەرجێکی چارەنووسساز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کاسیمیرۆی ئەستێرەی یانەکەى دادەنێت
گرێبەستەکەی کاسیمیرۆ لەگەڵ یونایتد لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش گرێبەستێکی نوێ واژۆ نەکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کاسیمیرۆ دەکاتەوە، بەڵام تەنها لەکاتێکدایە کە موچەکەمکردنەوەی قبوڵ بکات.
ئیدارەی یونایتد هیوادارە هەوڵەکانیان بۆ ڕازیکردنی کاسیمیرۆ بۆ کەمکردنەوەی مووچەی ئێستای کە 375 هەزار پاوەندە لە هەفتەیەکدا، سەرکەوتوو بێت.
کاسیمیرۆی تەمەن 33 ساڵ ساڵی 2022 لە یانەی ڕیال مەدریدەوە پەیوەندی بە یونایتدەوە کردووە.
کاسیمیرۆ 131 یاری لەگەڵ یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:58:15/10/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه