‌ئەرجەنتین نیو دەرزەن گۆڵى لە پوێرتۆ ریکۆ تۆمار کرد

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى  ئەرجەنتین لە پوێرتۆ ریکۆی بردەوە و مێسیش ژمارەیەکى  پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

لە یارییەکی دۆستانەدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پوێرتۆ ریکۆ لە ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم، ئەرجەنتین سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 15 و 23 و 36ەوە تۆماربکردلە رێگای ماک ئەلیستەر دوو گۆڵ و گۆنزالۆ مۆنتێلەوە.

تایمی دووەمیش، سێ گۆڵی تری بۆ ئەرجەنتینییەکان بینرا، بە جۆرێک لە خولەکی 65 ئیچاڤاریا بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد، وە لە خولەکەکانی 79 و 84 لاوتارۆ مارتینێز دووجاری تر تۆڕی گۆڵەکەی پۆرێتۆی هەژاند و سەرەنجامیش یارییەکە بە شەش گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات.

لە یارییەکەشدا مێسی دوو ئەسیستی تۆمارکرد و ژمارە پێوانەییەکی مێژووی شکاند و بە تۆمارکردنی 60 ئەسیست بووە ئەسیستکاری مێژووی هەڵبژاردەکان.


AM:10:41:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌