‌پوختەی لێدوانی ئاڕنۆڵد و ڕینارد پاش یارییەکەی سعودییە و عێراق

وێستگە سپۆرت-


گراهام ئارنۆڵد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یەکسانبوونەکەی بەرامبەر سعودیە وتی:

" شانازی بە ئاستی یاریزانەکان دەکەم، بەتایبەت شێوازی یاریکردنمان لەم کۆمەڵەیەدا، ئەو دوو تیپەی کە شەش ڕۆژ پشوویان هەبوو، سعودیە و قەتەر، سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال بەدەستهێنا.

لەم قۆناغە یەک گۆڵمان لێ نەکرا، و تەنها بە جیاوازی گۆڵ سەرنەکەوتین. هێشتا پلەی ئۆفی داهاتوومان ماوە بۆ ئەوەی بچین.

لە سەرەتای ژیانی ڕاهێنەرایەتیمەوە، هەرگیز نەمبینیوە پاڵەوانێتییەک بەم شێوەیە بەڕێوەبچێت. سەرەتا یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئاگاداری کردینەوە کە یارییەکانی پلەی ئۆف لەسەر یاریگای بێلایەن بەڕێوەدەچێت، بەڵام کاتێک بەشداریمان لە تیروپشکەکەدا کرد، پێیان گوتین کە لە یاریگای ئەو تیپەی لە بەرزترین پلەی مانگانەی فیفایە ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیەوە هێرڤێ ڕێنارد ڕاهێنەری سعودیە وتی:

- دەستخۆشی لە هەواداران دەکەم. چاوەڕوانی ئەم بەشداریکردنە بووم، بەڵام لەوەش سەرسوڕهێنەرتر بوون کە ئێمە خەیاڵمان پێدەکرد. سالم دۆسەری ئەستێرەی یارییەکە بوو، بەڵێ، بەڵام هاندەرانیش شایەنی ئەوە بوون،سەرکەوتنەکە، ئاسان نەبوو، بەڵام ئێمە ئەوەمان کرد.


AM:01:08:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌