‌پۆرتوگال و هەنگاریا یەکسان بوو و ئینگلتەراش سەرکەوت بۆ مۆندیال

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە دوو گۆڵ لەگەڵ هەنگاریا یەکسان بوو، ئینگلتەراش گۆڵبارانی لاتیڤای کرد و گەیشتە مۆندیال.
 لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشت بە مۆندیال، پورتوگال لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەنگاریای کرد.
لە تایمی یەکەم، هەنگاریا هەر لە سەرەتاوە و لە خولەکی نۆ گۆڵێکی لە رێگای ئەتیلا سزالای تۆمارکرد، لە خولەکی 22 کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامەکە یەکسان کردەوە، پێش کۆتایی تایمەکەش لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو رۆناڵدۆ دووەم گۆڵی خۆی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم،و لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو سۆبۆسلای گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، پۆرتوگال خاڵەکانی بوون بە 10 خاڵ و لە پلەی یەکەم مایەوە، هەنگاریاش پێنج خاڵی هەیە لە پلەی دووەم.

لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە پێنج گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لاتیڤیا هێنا و 18یەمین خاڵی لە شەش یاریدا مسۆگەرکرد و بە فەرمی گەیشتە مۆندیال


AM:12:44:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌