یابان ڕیمۆنتادای بەرانبەر بەڕازیل كرد
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئامادەبوونی یاریزانە سەرەکییەکانی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی یابان تووشی شکست کرایەوە.
لە یارییەکی دۆستانە وەک ئامادەکاری بۆ مۆندیال، بەڕازیل بووە میوانی یابان، ''پاولۆ هینریکی'' لە خولەکی 26 گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی سیلیساوی تۆمار کرد، پاشان لە خولەکی 32 ''گابرێل مارتینێللی'' ئەنجامەکەی بۆ بەڕازیل لە نیوەی یەکەم کردە دوو گۆڵی بێوەڵام.
هەرچی نیوەی دووەم بوو لە خولەکی 52 ''تاکۆمی مینامینۆ'' گۆڵی یەکەمی یابانی تۆمار کرد، پاشانیش لە خولەکی 62 ''کیتۆ ناکامورا'' ئەنجامەکەی بۆ یابان یەکسان کردەوە، لە خولەکی 71ـیش ''یودا'' گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی لە سوودی کۆمپیوتەرەکانی یابان نووسییەوە وسەرەنجام بەڕازیل یارییەکەی دۆڕاند.
PM:07:02:14/10/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه