لیڤاندۆڤسکی نزیکەی یەک مانگ دوور دەکەوێتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری بەرشەلۆنە دووچاری پێکان هاتووە و بەو هۆیەوە یاری کلاسیکۆی لەدەست دەچێت.
یانە کەتەلۆنییەکە لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا ئاشکرای کرد، لیڤاندۆڤسکی تووشی پچڕانی ماسولکەی ڕانی هاتووە و بەو هۆیەوە لە یاریکردن دادەبڕێت.
هەرچەندە بەرشەلۆنە ماوەی ئامادەنەبوونی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام هەرزوو میدیاکانی نزیک لە بلاوگرانا ئەوەیان خستەڕوو، بەهۆی ئەو پێکانەوە لیڤا لانیکەم یەک مانگ لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.
هاوکات ئەوەش پشتڕاست کراوەتەوە، لیڤاندۆڤسکی ناتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆی 26ـی ئەم مانگە بکات، جگە لەوەی یارییەکانی جیرۆنا و ئۆڵمپیاکۆسیش لەدەست دەدات.
ئەم پێکانەی لیڤا لەکاتێکدایە، لە ئێستادا هەریەک لە ڕافینیا و لامین یەماڵ و فێرمین لۆپێزیش لە یاریکردن دابڕاون و پێکانیان هەیە، ئەمەش دڵەڕاوکێی لای بەرشەلۆنە دروست کردووە.
PM:06:59:14/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه