‌مباپێ جیاوازی نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

کیلیان مباپێی فەڕەنسی جیاوازی نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید ڕوون دەکاتەوە.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی "مۆفی ستار" سەرەتا کیلیان وتی: لە ڕیال مەدرید بەخۆت دەڵێیت لە باشترین یانەی جیهان یاری دەکەم و پێویستە سەرکەوتن بەدەست بهێنم و نموونەیەک بم بۆ هاوڕێکانم و هاندەران.

مباپێ ئاماژە بەوەش دەکات، هیچ شتێک بەراورد ناکرێت بە قەبارەی گەورەی گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید، مەرج تەنیا پۆشینی درێس نییە، بەڵکو دەبێت بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی و پارێزگاری لەو درێسە بکرێت.

لە کۆتایدا هێرشبەرەکەی قەڵای سپی ئەوەی خستەڕوو، یاریکردن بۆ پاریس سانجێرمان زۆر خۆش بوو، بەڵام کاتێک مۆناکۆی جێهێشتووە ئامانجی ڕوونی کە هەیبووە خەونی یاریکردن بووە بۆ مەدرید، بەڵام ئەو کاتە کریستیانۆ و بەیڵ و بێنزیمە هەبوون و نەیستووە بچێتە یانەکە و لەسەر کورسی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.


PM:06:57:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌