‌گرێبەستێکى زۆر خەیاڵى پێشکەشى لامین یەماڵ کراوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى هیلال گرێبەستێکی 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ یامال پێشکەشکردووە بەڵام بەرشەلۆنە رەتیکردووەتەوە.

رۆژنامەی مارکا پشتڕاستیکردووەتەوە، یانەی هیلالی سعودیە ئۆفەرێکی بێ وێنەی بۆ گواستنەوەی لامین یاماڵ ئامادەکردووە بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ و بیر لە گرێبەستێکی حەوت ساڵە بۆ ئەو یاریزانە دەکەنەوە.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات بەرشەلۆنە ئەو پێشنیازەی رەتکردووەتەوە و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو ئەستێرەیە نافرۆشرێت، هەرچەندە گرێبەستەکە خەیاڵییەوە و یاریزانەکە دەکات بە گرانترین یاریزانی مێژوو.


لامین یامال لە تەمەنی تەنها 18 ساڵ گرێبەستەکەی تا ساڵی 2031 نوێبکرێتەوە و باس لەوەشدەکرێت ساڵانە بە نزیکی 40 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.


AM:09:58:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌