‌چێڵسی نرخی ئینزۆی بۆ ڕیاڵ مەدرید دیاری کرد

وێستگە سپۆرت-


یانەی چێڵسی لەندەنی نرخی 115 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی ئینزۆ فێرناندزی ئەرجەتینی بۆ ریاڵ مەدرید دیاریکردووە 


پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر ئاشکرایکردووە، یانەی چێلسی ئینگلیزی تەنها لە یەک کاتدا ئامادەیە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە ریاڵ مەدرید بفرۆشێت ئەگەر بڕی 115 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکەن.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، کێشەی یانەی شاهانە ئەوەیە بۆ گواستنەوەی ئینزۆ دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ چێڵسی بکات چونکە هیچ مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نییە و لەو کاتەشدا یانە لەندەنیەکە داوای 115 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

رونیشیکردووەتەوە، هەرچەندە ئینزۆ گرێبەستی تا ساڵی 2032 لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە بەڵام لە چەند مانگی داهاتوودا کارگێڕی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیدا دەستپێدەکەن.


PM:07:22:12/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌