ڤلاهۆڤیچ دوای یۆڤانتۆس شوێنی دڵخوازی خۆی هەڵدەبژێرێت
وێستگە سپۆرت-
دوسان ڤلاهۆڤیچ سربی، یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، دوای جێهێشتنی بیانکۆنێری، شوێنى یاریکردنى دیارى دەکات
گرێبەستەکەی ڤلاهۆڤیچ لەگەڵ یۆڤانتۆس لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، زانیاریەکانی ئێستاش ئاماژە بەوە دەکەن کە گرێبەستی نوێ لەگەڵ یۆڤانتۆس واژۆ ناکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی TBR Football بڵاوکراوەتەوە، ڤلاهۆڤیچ ئامانجی گواستنەوەی بۆ خولی ئینگلیزییە وەک یاریزانێکی ئازاد لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ڤلاهۆڤیچ بریکارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەگەری گواستنەوەی بۆ پرێمەرلیگ بکەن.
ناوەندەکان کەناڵێکی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ چێڵسی و تۆتنهام کردۆتەوە بە ئامانجی پێشکەشکردنی ڤلاهۆڤیچ بۆیان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
بایرن میونشن و بەرشەلۆنە لەنێو ئەو یانانەدان کە ئارەزووی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ دەکەن، بەتایبەتی کە بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا دەگەڕێن.
بەهای ئێستای ئەستێرە سربییەکە لە بازاڕدا 35 ملیۆن یۆرۆیە
ڤلاهۆڤیچی تەمەن 25 ساڵ،لە ساڵی 2022 لە فیۆرێنتینا پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کردووە.
ڤلاهۆڤیچ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 153 یاری لەگەڵ یۆڤانتۆس ئەنجامداوە و 62 گۆڵی تۆمارکردووە و 15 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:31:09/10/2025
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه