‌پێکانەکەى پاڵمەر درێژە دەکێشێت

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا پێشهاتێکی شۆککەریان سەبارەت بە کۆل پاڵمەری باڵی یانەی چێڵسی ئاشکرا کردووە

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، پێشبینی دەکرێت کۆل پاڵمەر یاریزانی باڵی یانەی چێڵسی تا مانگی نۆڤەمبەر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەهۆی بەردەوامی پێکانەکەی لە ڕانیدا.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لە دوای تووشبوونی بە پێکانەکەی لە ماوەی دوو هەفتەی کورتی پێش وەرزدا ڕووبەڕووی کێشەی دووبارەبووەوە بووەتەوە، ئەمەش دوای بەشدارییە سەرەکییەکەی هات لە بردنەوەی مۆندیالی یانەکانی بلوز لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا.

ئەم پێکانە وایکردووە کۆل پاڵمەر لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ەوە تەنها چوار یاری لەگەڵ چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجام بدات.

پاڵمەر دوای 21 خولەک لە یارییەکەی بلوز بە ئەنجامی 2-1 لە مانچستەر یونایتد لە 20ی ئەیلولدا گۆڕانکاری پێکرا.



AM:10:00:09/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌