یانەیەکى گەورەى ئینگلیزى گرنگى بە ڕافینیا دەدات
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەى ڕافینیاى بەڕازیلى وئەستێرەى بەرشەلۆنە دەربڕیوە.
ئیدارەی یونایتد پێیان وایە ڕافینیا دەتوانێت بەها بۆ تیپەکە زیاد بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستە بەرزەکەى
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فیشایسی ئیسپانی، ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە ڕافینیا بە کلیلی بوژانەوەی تیپەکە دەزانێت، کە لە ئێستادا لە خولی نایابی ئینگلیزیدا کێشەیەکی زۆری هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕەنگە بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی ڕافینیا بکاتەوە ئەگەر ئۆفەرێکی دارایی گونجاوی پێ بگات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی کێشە داراییەکانی ئێستای یانەکە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردووەتەوە، بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی ڕافینیا ناکاتەوە، مەگەر ئۆفەرێکی دارایی بەلایەنی کەمەوە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ وەرنەگیرێت.
ڕافینها ئەزموونێکی بەرچاوی هەیە لە یاریکردن لە خولی ئینگلیزی لەگەڵ لیدز یونایتد.
ڕافینهای تەمەن ٢٨ ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت.
ڕافینها 151 یاری بۆ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 57 گۆڵی تۆمارکردووە و 53 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:17:08/10/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه