‌مانچستەر یونایتد جێگرەوەى ئامۆریمى دیارى کردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر یونایتد جێگرەوەی  بۆ ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری پورتوگالی دەستنیشانکرد لە ئەگەرى دوورخستنەوەى لە ڕاهێنەرایەتى یانەکە.

مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا ئاستێکی خراپی پێشکەش کردووە، لە ئێستادا تیپەکە بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگدایە.

بەگوێرەی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی فیشایسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی ئەستۆن ڤێلا پاڵێوراوێکى بەهێزە بۆ شوێنەکەى ئامۆریم .

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە پێشتر ڕاهێنەری یانەی ئەلمێریا و ڤالێنسیا و سیڤیلیە و ڤیاڕیال بووە لە خولی ئیسپانیا و سپارتاک مۆسکۆ لە خولی ڕووسیا و پاریس سانجێرمانیش لە خولی فەرەنسا و لە ئینگلتەراش یانەکانى ئارسیناڵ وئێستاش ئەستۆن ڤێلا 

بەدرێژایی ژیانی ڕاهێنەرایەتی دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە، دیارترینیان چوار جار بردنەوەی نازناوی یۆرۆپا لیگ بووە (سێ جار لەگەڵ سیڤیلیا و جارێکیش لەگەڵ ڤیاریال).


AM:09:33:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌