فیران تۆرێس: شکستەکەمان کۆتایی دنیا نییە
وێستگە سپۆرت-
فێران تۆرێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، دۆڕانی تیپەکە بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە قۆناغی دووەمی چامپیۆنزلیگ کۆتایی جیهان نییە.
تۆرێس لە لێدوانەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیدا ڕایگەیاندووە، یارییەکە شێتانە بوو، ئێمەش نەمانتوانی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەینەوە کاتێک ویستمان.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خشتەی یارییەکانمان ئاڵۆزە ، بەڵام ئەوە هیچ بیانوویەک نییە، دەبێت لە کۆتایی هەفتەدا سەرنجمان لەسەر یارییەکە بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستى تیپەکەمان لە تایمى یەکەم خەیاڵى بوو ، بەڵام نەمانتوانی ئەو خێراییە بپارێزین، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ئەو لێهاتووییە بەدەستدەهێنین.
تۆرێس ل کۆتایشدا وتى:ئێستا دەبێت سەرجمان لەسەر یارییەکانى داهاتوو بێت و هەڵەکان ڕاست بکەینەوە
AM:10:29:02/10/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه