‌مان سیتى جێگرەوەى ڕۆدرى دۆزییەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر سیتى جێگرەوەى ڕۆدرى ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەکەى دۆزیوەتەوە و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ پاڤلۆڤیجى یاریزانى بایرن میونخ واژووبکات.

تۆڕى فیچاجێس ئاشکراى کردووە کە یانەى مانچستەر سیتى چاوى بڕیوەتە تواناکانى پاڤلۆڤیجى ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى بایرن میونخ و دەیەوت بیکاتە جێگرەوەى رۆدرى ئەستێرەى یانەکەى و لە گواستنەوەکانى زستانەدا گرێبەستى فەرمى پێشکەش بکات.

پاڤلۆڤیج گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى بایرن میونخ تا هاوینى ٢٠٢٩ درێژەى هەیە و نرخى یاریزانەکەش ئێستا بە ٥٥ بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.



AM:10:37:01/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌