‌چێڵسی شکستی بە بەنفیکا هێنا و بایرنیش پێنج گۆڵی تۆمار کرد

وێستگە سپۆرت-

 
یانە چێڵسی بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە بەنفیکا هێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەنفیکای کرد.
لە تایمی یەکەم، لە خولەکی 18 چێڵسی بە گۆڵێک پێشکەوت کاتێک ڕیۆس بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد، پاش ئەوە یانەی میوان چەند هێرشێکیان برد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
لە تایمی دووەم،  ئاستی بەنفیکا باشتر بوو، هەوڵەکانیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە خستەگەڕ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی چێڵسی کۆتایی پێهات بە گۆڵێکی بێوەڵام.
لە یارییەکانی تریشدا، بایرن گۆڵبارانی پافۆسی کرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گوڵێک لێی بردەوە،

لای خۆشییەوەئینتەر میلانیش بە سێ گۆڵێ بێوەڵام لە سلاڤیا پراگی بردەوە، مارسیلیاش بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئەیاکس هێنا.


AM:12:23:01/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌