ریاڵ مەدرید گۆڵبارانی ئەلماتی کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدرید بە پێنج گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئەلماتی هێنا
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، کایران ئەلماتی کازاخستانی میوانداری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد.
لە تایمی یەکەم، لە خولەکی 25 مباپێ بە لێدانی سزا گۆڵی بۆ ڕیال مەدرید تمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، ریاڵ مەدرید بەبەهێزییەوە گەڕایەوە نێو یاریگا، کیلیان مباپێ وەک ئەستێرەی یارییەکە دەرکەوت و توانی لە خولەکەکانی 52 و 73 دوو گۆڵی تر بۆ یانەکەی تۆماربکات و بە هاتریکی خۆی ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ پێشبخات، پاشان مەدریدیەکان دوو گۆڵی تریان لە خولەکەکانی 83 و سێی کاتی زیادکراو تۆمارکرد لە رێگای کاماڤینگا و برایم دیازەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی کوڕانی ریاڵ مەدرید کۆتایی پێهات و بوونە خاوەنی شەش خاڵ لە دوو یاری دەستپێکی چامپیۆنز لیگ.
PM:11:20:30/09/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه