بەرشەلۆنە نوێکردنەوەی گرێبەستی بێرناڵی راگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بەفەرمی بەرشەلۆنە نوێ کردنەوەی گرێبەستی بێرناڵیان تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویانکردەوە کەوا سەرکەوتووبوون لە نوێ کردنەوەی گرێبەستی مارک بێرناڵی ئەستێرەی یانەکەیان.
بەرشەلۆنه ئاشکراشی کردووە کە بلەوگرانا گرێبەستی ناوەراستکارەکەیان تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2029 درێژ کردووەتەوە.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 31 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.
PM:07:31:29/09/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه