‌چاڤی هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕاهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد خستەڕوو،

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، چاڤی کراوەیە بەڕووی بیرۆکەی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد و ئامادەیە ئەو پۆستە قبوڵ بکات ئەگەر یانەکە لەم کاتەدا ئۆفەرێک پێشکەش بکات.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە چاڤی نیگەران نییە لە بیرۆکەی بەشدارینەکردنی یونایتد لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا و پێشوازی لە ئەگەری ئەوە دەکات کە لەبری ئەمۆریم سەرکردایەتی پڕۆژەی وەرزشی یانەکە بکات.


AM:10:24:29/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌