میلان یاری لوتکەی لە ناپۆلی بردەوه
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەی سی میلان یاری لوتکەی 2-1 لە ناپۆلی بردەوە.
لە یاری لوتکەی هەفتەی پێنجی خولی ئیتاڵی میلان میوانداری ناپۆلی کرد، یارییەکە 2-1 لە سودی میلان تەواو بوو
دوو گۆڵەکەی میلان سالماکرز و پۆلیسیچ لە خولەکەکانی سێ و 31 تۆماریان کردوتاکە گۆڵەکەی ناپۆلیش دی بڕۆین بە لێدانی سزا تۆماری کرد
بەو بردنەوەیە خاڵەکانی میلان بووە 12خاڵ و لە پلەی یەکەمدایە وناپۆلیش بەهەمان ڕێژەی خاڵ لە پلەی دووەمدایە
PM:11:40:28/09/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه