‌ئارسناڵ بە زەحمەت لە نیوکاسڵی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

 
یانەی ئارسناڵ بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر نیوکاسڵ بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلتەرا، نیوکاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداریی ئارسناڵی کرد.ڤۆڵتمادا لە خولەکی 34 گۆڵی پێشکەوتنی نیوکاسڵی نوسییەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، گەنەرز بە بەهێزی هاتە نێو یاریگا و لە خولەکی 84 لە رێگەی میرینۆ تۆماربکات، یارییەکە نزیکبوو لەوەی بە یەکسانبوون کۆتاییبێت، بەڵام گابریێل بووە فریاد رەسی ئارتێتا و گۆڵی دووەمی لە خولەکی شەشەمی کاتی زیادکراو تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئارسناڵ کۆتایی هات، بەم ئەنجامە گەنەرز بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە.


PM:11:16:28/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌