‌هاری کەین دەتوانێت بۆ پرێمەرلیگ بگەڕێتەوە

وێستگە سپۆرت-

 هاری کەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هاوینی داهاتوو دەتوانێت بۆ پرێمەرلیگ بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای دەکات، هاری کەین لە کاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونخ مەرجێکی دیاری کردووە کە رێگای پێ لە هاوینی ساڵی 2026 بۆ پرێمەرلیگ بگەڕێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکە کە لە هاوینی 2026 یانە باڤارییەکە ئەگەر کەین خواستی ڕۆیشتنی لە یانەکە هەبێت دەبێت ڕێگا بە هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بدات بەرانبەر بڕی 65 ملیۆن ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە بکاتەوە.

لە کۆتایشدا ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات، هەرچەندە گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونخ لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام یانەکە ئامنجییەتی پارێزگاری لێ بکەن و گرێبەستی نێوانیشیان تاوەکو 2028 نوێ بکەنەوە و گۆڕانکاریش لە بەشێک لە بڕگەکانی ناو گرێبەستەکەدا بکەن.


PM:07:03:23/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌