گواردیۆلا: ئەم وەرزە زۆر لە وەرزی ڕابردوو باشتر دەبین
وێستگە سپۆرت-
پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئاماژە بەوە دەکات، یانەکەیان ئەم وەرزە زۆر لە وەرزی ڕابردوو باشتر دەبێت.
لە کۆنگرەی پێش یارییەکەیان بەرانبەر یانەی هودێرسفێڵد لە جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا سەرەتا گواردیۆلا وتی: بە دڵنیاییەوە بۆ ئەم یارییە بە هەمان پێکهاتەی یارییەکانی پێشوو یاری ناکەین، ئێمە ڕێز لە جامی خولەکە دەگرین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ئێمە بە پێکانێکی زۆرەوە دەچینە ناو یارییەکەوە، بۆیە ئەمە دەرفەتێکە بۆ یاریزانە لاوەکان.
راهێنەرەکەی مان سیتی وتیشی: ئەم یارییە بۆ ڕایان شەڕقی و ئایت نوری و عومەر مەرمووش زۆر باش دەبوو، بەڵام بەهۆی پێکانەوە ئامادە نین، بەڵام هەوڵ دەدەین ڕکابەری بکەین و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو دەستەبەر بکەین.
لە بەردەوامی قسەکانیدا پێپ ئاماژەی بەوەشکرد، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانەوە پیرۆزبایی لە دۆناڕۆما دەکات، هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانەی دیکەش دەکات کە پاڵێوراو بوون و خەڵاتەکانیشیان بردووەتەوە.
لە کۆتایدا پێپ گواردیۆلا دەڵێت: شانازی بە ئاستی یاریزانەکانمەوە دەکەم کە لە یاریی ڕابردوودا بەرانبەر ئارسیناڵ ئەنجامان دا، بە یاریزانەکانیشم ڕاگەینادووە، بیگومان ئاستی ئەم وەرزەمان زۆر لە وەرزی ڕابردوو باشتر دەبێت.
PM:07:02:23/09/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه