‌ماوەی دوورکەوتنەوەی مادویکی دیاری کرا

وێستگە سپۆرت-

ماوەی دوورکەوتنەوەی نۆنی مادویکی هێرشبەری ئارسیناڵ دیاری کرا.

مادویکی هێرشبەری ئارسیناڵ لە یاریی ڕابردووی یانەکەی بەرانبەر مانچستەر سیتی لە پرێمەرلیگ تووشی پێکان هات و بەو هۆیەش یاریگای جێ هێشت.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی ئاشکرای دەکات، پێکانەکەی مادیوکی لە ئەژنۆیدایە، بەڵام پچڕانی بەستەرە نییە و بارودۆخی پێکانەکە زۆر مەترسیدار نییە، بەڵام پێوستی بە وەرگرتنی پشوو هەیە.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات ، یاریزانەکەی ئارسیناڵ بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە نزیکەی دوو مانگ لە یاریی کردن دادەبڕێت و گەنەرز ناتوناێت پستی پێ ببەستێت.

زە سەن ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی پێکانەکەی بوکایۆکا ساکا، مادویکی جێگرەوەیەکی باشی بووە و ئاستێکی نایابی پێشکەش دەکرد، بووبووە جێگای دڵخۆشی لای ڕاهێنەر و هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە.

شایەنی باسە، پێکانی مادویکی لە کاتێکدایە لە ئارسیناڵ هەریەکە لە کای هاڤێرتز و گابرێل خیسۆس و مارتن ئۆدیگارد بەهۆی پێکانەوە  لە یاریکردن دابڕاو و دیاریش نییە کەی بۆ یاریگاکان دەگەرێنەوە.


PM:07:00:23/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌