‌خەڵاتەکانی باڵۆن دۆڕ دابەشکران و عوسمان بووە باشترین

وێستگە سپۆرت-


لە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر عوسمان دیمبێڵی بەباشترین یاریزانی جیهان دیاریکرا و لامین یاماڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پێدرا.

لەهۆڵی شانۆیی دو شاتێلێتی شاری پاریس مەراسیمی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین سەرجەم براوەکان دیاریکران و عوسمان دیمبێڵی هێرشبەری پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەى فەڕەنسا بەباشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردرا.

لە کۆتایدا کێبڕکێکە لە نێوان یاماڵ و دیمبێڵی مایەوە و تێیدا عوسمان دێمبێڵی هێرشبەری پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025 لە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر هەڵبژێردرا.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە وەرزی پێشوو بووە پاڵەوانی جام و خولی فەڕەنسا لەگەڵ پاریس، وە چامپیۆنز لیگ و جامی سوپەری فەڕەنسا و ئەوروپاشی لەگەڵ بەدەستهێنان، وە توانیشی لە 53 یاریدا 35 گۆڵ و 16 ئەسیست تۆماربکات.

لەسەر ئاستی خانمانیش، ئایتانا بۆنماتی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەباشترین یاریزان دیاریکرا و بۆ سێیەمجار لەسەر یەک خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

خەڵاتەکانی تریش بەم شێوەیە بوون


پاریس سانجێرمان خەڵاتی باشترین یانەی جیهانی پێبەخشرا.



ئارسیناڵ بە باشترین یانەی خانمانی ساڵی 2025 دیاریکرا.

یوکیرێش بەباشترین گۆڵکەری ساڵ دەستنیشانکرا


دوناڕۆما بە باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2025 دیاریکرا.


لویس ئینریکی خەڵاتی یۆهان کرۆیڤی
 بۆ باشترین ڕاهێنەری ساڵ بردەوە.



لامین باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2025  


سارینا ویگمان بە باشترین راهێنەری خانمان بۆ ساڵی 2025 دیاریکرا.


AM:01:34:23/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌